Adnan Karim – Nasimi Awin
متن آهنگ نهسیمی ئهوین از عدنان کریم
با هەتاوی چاوی ڕوونت بەیەک جاری بمسوتێنێ
تا شنەی عەشقی تۆ بە ڕوما هەڵکا
بارانی سەرنجت بەسەرما داکا
تا شنەی عەشقی تۆ بە ڕوما هەڵکا
بارانی سەرنجت بەسەرما داکا
دیدارت بەهارە، نێرگزی هێناوە
ئەوینت هەتاوە، لە پاییز جێماوە
کە تۆ دێی نەسیمی ئەوین دێتەوە
دڵ وەکو پەڕەی گوڵ هەر دەشنێتەوە
کە تۆ دێی نەسیمی ئەوین دێتەوە
دڵ وەکو پەڕەی گوڵ هەر دەشنێتەوە
کەی دێیتەوە نەرمە باران بۆ باخی بەهاری خۆشەویستیم
کەی دێیتەوە خۆری ئاسمان بۆ ڕەنگی نیگاری پڕ لە هەستیم
چاوەڕێی خەندەیە دڵ گەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە ومانگە شە و لە ڕێی ئەوینە
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە ومانگە شە و لە ڕێی ئەوینە
من بەکاتی چرۆ وگەڵا چاوەڕوانی خۆری چاوتم
شنەی نەرمی نسارانم هێشتا وێڵی زوڵفی خاوتم
ئامان ئامان ئۆف خودا بیرەوەریت وەک بروسکە
هەوری یادم ئەسوتێنێ هاتنەوەی تۆ بەهارێکەو
ڕەنگی تازە ئەخولقێنێ ئەمان ئامان ئۆف خودا
چاورڕێی خەندەیەدڵ گەرمە بە سۆزی عەشقی پاکم
وەک شەماڵ لێم هەڵکە بێرەوە بۆ خەونی شەوی تاکم
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە ومانگە شەو لە ڕێی ئەوینە
وەک هەوری لای بەهار خونچە بدوێنە
ئەستێرە ومانگە شەو لە ڕێی ئەوینە
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات