توضیحات

Navid Zardi – Chawara

 

متن آهنگ چاوه‌ری از نوید زردی

 

دە نێو خۆم دا دەتوێمەوەو وردە وردە تەواو دەبم

وەک کەسێک کە دۆینێی دۆراندۆو سەر لێ شێواو دەبم

تاریکتر لە تاریکی دە حەسرەتی ڕووناکایی دام

دەبمە پاییز هەڵدەوەرێم وەک چۆمی بێ ئاو دەبم

دە نێو خۆم دا دەشکێمەوەو ڕاوەستاو دەڕووخێم

لەمێژە خۆم ون کردوەو لەبیرم نەماوە کێم

وەبیر دێنێتەوە باران فرمێسک و تاو

تینی لەشی تۆ

ڕۆژێک دەزانی کە دەنگم دێ لەسەر زەوی نامێنێ جێم

چاوەڕێم چاوەڕێ چاوەڕێی تۆ دەکەم

تەواوی دڵخۆشیم کە ڕۆژێ بە تۆ دەکەم

تا مردن ئی من بی، بگرم دەستی تۆ

دنیاش ئی من بێ، پێشکێشی تۆی دەکەم

دەنک دەنک فرمێسک ڕژا

تا چاوم داخرا

گەڕامەوە لەحزەی ئاخر

کە دەمزانی ماچی ئاخرە

بەڵام ‌هێستاش چاوەڕێم

حەتا ئەگە دوای ڕۆشتنت

دەرکەکانم هەموو لەسەر داخرا

دە نێو خۆم دا دەشکێمەوە

ڕاوەستاو دەڕووخێم

لەمێژە خۆم ون کردوەو

لەبیرم نەماوە کێم

وەبیرت دێنێتەوە باران فرمێسک و تاو

تینی لەشی تۆ

ڕۆژێک دەزانی کە دەنگم دێ

لەسەر زەوی نامێنێ جێم

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی

🎵 آهنگ خوشتم گرکه از نوید زردی 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *