Navid Zardi – Fert Kardam
متن آهنگ فیرت کردم از نوید زردی
فێرت کردم ئەو وشانەی دڵم ئەیڵێ پێتی نەڵێم
فێرت کردم تازە منیش ئیتر لەگەڵ خۆما بدوێم
فێرت کردم بە تەنیایی بڕۆمە قاوەخانەکە
بیرکردنت ههمو ڕۆژێ باس بکەم بۆ فنجانەکە
فێرت کردم هەموو جارێ بەخت بگرمەوە بۆ خۆم
بزانم لەگەڵ ئەوینت تا کوێ ئهڕۆم تا کوێ ئهڕۆم
بزانم کەی دەست لە هەموو شتێ ئەشۆم
خۆزگە هەرگیز درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرتئەکەم کاتێ کە بیرمئەکردیت
خۆزگە ئەو خەوانەی ئەمدین هەمووم بۆت ئەگێڕایەوە
خۆزگە سەرەتای ناسینت هەمدیسان ئەگەڕایەوە
خۆزگە ژیان یەک ڕۆژ سەری ئەدایەوە
خۆزگە تا ڕۆژی مردنم بۆنەکەت بە سنگمەوە ئەمایەوە
خۆزگە هەرگیز درۆم لەگەڵ نەئەکردیت
بۆم ئەنووسیت بیرتئەکەم کاتێ کە بیرمئەکردیت
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی
نظرات