Navid Zardi – Hasha Make
متن آهنگ حاشا مه‌که از نوید زردی
حاشا مه‌که دۆینێ شه‌وێ دیتم ده‌گه‌ڵ ئه‌ستێره بووی
دیتم ده‌گه‌ڵ مانگ پێکه‌نی ئاودیوی ئه‌و زه‌نوێره بووی
دیتم له لێوی کانیا لێوت له‌سه‌ریا هه‌ڵنه‌گرت
لێواری ڕوبارت بڕی له‌و لێوی ئاوهه‌ڵدێره بووی
حاشا مه‌که چوون باوه‌شی گوڵ ئه‌وڕۆ بۆنی تۆی ده‌دا
سه‌وزه‌ی که‌ناری خونچه بۆی هه‌نگاو و شوێنی تۆی ده‌دا
ماچی کچێنیت‌دا به گوڵ وا ڕوومه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕا
ئاونگی سه‌ر پلکی گوڵیش تاوانی خوێنی تۆی ده‌دا
حاشا مه‌که دۆینێ شه‌وێ دیتم له‌گه‌ڵ سروه‌ی شه‌ماڵ
نه‌رمان و نه‌رمان تێپه‌ڕی وه‌ک سۆزی ئارامی خه‌یاڵ
گوێم لێ بوو سرته‌ت کرد ده‌گه‌ڵ ڕیحانه‌کانی باغی مه
پێت پێکه‌نین و پێکه‌نی وه‌ک زه‌رده‌یی لێوی مناڵ
حاشا مه‌که چوون باوه‌شی گوڵ ئه‌وڕۆ بۆنی تۆی ده‌دا
سه‌وزه‌ی که‌ناری خونچه بۆی هه‌نگاو و شوێنی تۆی ده‌دا
ماچی کچێنیت‌دا به گوڵ وا ڕوومه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕا
ئاونگی سه‌ر پلکی گوڵیش تاوانی خوێنی تۆی ده‌دا
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی
نظرات