Navid Zardi – Man Arom
متن آهنگ من ئه روم از نوید زردی
من ئەڕۆم ھەرچی پێت داوم ئەتدەمەوە و ئەڕۆم
تا ئەمڕۆ بۆ تۆ ژیام ئیتر بۆ خۆم ئیتر بۆ خۆم
من ئەڕۆم ئیتر ئاوڕ نادەمەوە و بەس ئەڕۆم
ئێستا بێزارم لە تۆ ھەمیش لە خۆم خەفەت ئەخۆم
ھەرگیز پێت ناڵێمەوە کە ئاشقی تۆم
ئەوە بووم کە تۆ ئەتویست تۆ چی بووی بۆم
گرنگیش نییە لە لات ئەگەر بڕۆم
بۆیە ئەڕۆم بۆیە ئەڕۆم
ئەو دڵەم دەر ئەھێنم گەر تۆی بوێ
چون ئەزانم لەگەڵ تۆ ڕێک ناکەوێ
ڕای ئەھێنم لەگەڵ ژیانێکی نوێ
تۆ نا ئیتر خۆم خۆش ئەوێ
ناھێڵم پیتێکی ناوم لەگەڵ ناوی تۆ دەرکەوێ
چۆن ئەھێڵم ئیتر دەستم پەنجەیەکی تۆی بەرکەوێ
لەگەڵ تۆ بوون تەنھاییمە
ھەر سەرەتا کۆتاییمە
ئەمرم ئەگەر لات بمێنم
بۆیە ئەڕۆم نەک نەمێنم
خۆشەویستیت تەنھا خەمە
ھەموو زۆرێک لە لات کەمە
تۆ وات لێ کردم کە من ھیچ ھەستێکم بۆت نەما
من ئەڕۆم ھەرچی پێت داوم ئەتدەمەوە و ئەڕۆم
تا ئەمڕۆ بۆ تۆ ژیام ئیتر بۆ خۆم ئیتر بۆ خۆم
من ئەڕۆم ئیتر ئاوڕ نادەمەوە و بەس ئەڕۆم
ئێستا بێزارم لە تۆ ھەمیش لە خۆم خەفەت ئەخۆم
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی
نظرات