Hassan Zirak – Nori Rokhsarat
متن آهنگ نووری روخسارت از حسن زیرک
نووری ڕوخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و
زوڵمه‌تی زوڵفت له‌سه‌ر ڕووته له ڕۆژ میوانه شه‌و
دوێ شوکور مه‌ردانه من ڕێم برده ناو زولفی سیات
تا بزانن ئه‌هلی مولکی دڵ قه‌ڵای مێردانه شه‌و
هه‌ر له مه‌غریب تا به‌یانی بێ‌وچان دێت و ده‌چێ
هه‌رله دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه شه‌و
كوێرونابینایه ئێستا ئه‌و له داخی رۆژی ڕووت
بۆیه ڕه‌ش‌پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و
هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆ لێی وه‌ركه‌وه
تا وڵات بێ‌ده‌نگ و باسه و تا له رۆژ میوانه شه‌و

قه‌دری شه‌و چابگره چاوم شه‌مع و په‌روانه ده‌ڵێن
سۆز و گریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و سووتنی په‌روانه شه‌و
كوێرونابینایه ئێستا ئه‌و له داخی رۆژی ڕووت
بۆیه ڕه‌ش‌پۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و
عاشق و مه‌عشوق له رۆژدا خۆ ده‌پارێزن له خه‌ڵک
گه‌ر په‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دوو بڕوانه شه‌و
هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆ لێی وه‌ركه‌وه
تا وڵات بێ‌ده‌نگ و باسه و تا له رۆژ میوانه شه‌و
نووری ڕوخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و
زوڵمه‌تی زوڵفت له‌سه‌ر ڕووته له ڕۆژ میوانه شه‌و
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات