Adnan Karim – Paeez
متن آهنگ پاییز از عدنان کریم
پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
تووخوا تۆ بڵەی ئەو دارە مابێ
یا ئەویش سوتویی سەر گۆڕەکانە
بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز
تا نیگایی ئەوم هەردەم نیشان دا
ئەو نیگایی لە سینگما ئەسووتێ
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانا
بە سۆز و یادی هەواری باڵایی
زستانی پاک و لە ڕێبەندانا
بەفری بەردەرگەم کرد بە پەیکەری
تا تەزویی ئۆخەی بێنێ بە گیانا
پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات