Hassan Zirak – Raziyah
متن آهنگ ره زیه از حسن زیرک
ئای تۆ م داره مێوی گیانه شین بووی له کێوی
ده‌وه‌ره ماچی ده‌مه‌که‌ت ده‌مرم نۆبه‌ره‌ی سێوی
ئای‌وه‌ی ماچ ده‌مه‌که‌م گۆنات به‌شه‌رت لێوت نه‌بزێوی
ئای تۆم داره به‌نی گیانه شین بووی له دێبه‌ر
ده‌مه‌ڕۆ ئه‌منیش نه‌خۆشم خانم سایه‌ی تۆم له سه‌ر
ڕه‌زیه تۆم داره به‌نی گیانه ڕیشه‌ی دڵ‌که‌نی
خۆ من ده‌س‌هه‌ڵگیر نیم قه‌د خانم له مێخه‌ک‌به‌نی
ئای تۆم داره‌بی‌یه‌که‌ی جوانێ شین بووی له به‌ردێ
هاوار جوته مه‌مکه‌که‌ی ده‌مه‌ڕۆ لێوی زه‌رد ئه‌بێ
ڕه‌زیه تۆم داره مێوی جوان و شین بووی له کێوی
هاوار ماچی ده‌مه‌که‌ی خانم نۆبه‌ره‌ی سێوی
ئه‌من ماچ ده‌که‌م کۆڵمه‌ت به‌شه‌رت لێوت نه‌بزێوی
ئای تۆم شۆڕه‌بییه که‌ی خانم شین بووی له چۆمی
ده‌وه‌ره عیشوه و ناز مه‌که جوانێ تۆ یاری خۆمی
ڕه‌زیه ڕه‌زیه داره‌که ڕه‌زیه شه‌ده‌لاره که
ده‌مرم بۆ تۆ بار مه‌که
ئای تۆم داره‌بی‌یه‌که‌ی جوانێ شین بووی له به‌ردێ
ده‌وه‌ره ساز به بۆ کوێستان بمرم بۆ بیزا و مه‌ندێ
ڕه‌زیه تۆم داره به‌نی گیانه شیرین وه‌ک قه‌نی
هاوار من ده‌س هه‌ڵگیر نیم قه‌د خانم له مێخه‌ک به‌نی
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات