Hassan Zirak – Saghi
متن آهنگ ساقی از حسن زیرک
ساقی بۆم تێکه شه‌رابی حه‌وت ساڵه
بیخۆم به سڵامه‌تی ئه‌و چاوه کاڵه
بیخۆم به سڵامه‌تی ئه‌و ته‌نیا خاڵه
له دڵی شکاوی من ده‌نگی سێتارم دێ
خرنگه‌ی بازنه‌ی یارم بێ
سه‌ر مه‌ستم ئه‌ی هاوار شووشه‌ی دڵه‌که‌م شکاوه
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی بیمار و بێ‌حاڵم ئه‌مشه‌و
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی عه‌بداڵ و بێ‌ماڵم ئه‌مشه‌و
ساقی بۆم تێکه سێوه‌تکه‌ی شه‌ش‌وشه‌ش
بیخۆم به سڵامه‌تی جووتێ چاوی ڕه‌ش
بڕۆ مه‌شکێنه دڵ نازدار بۆت ده‌ناڵم
بۆ تۆ شێت و عه‌بداڵم
سه‌ر مه‌ستم ئه‌ی هاوار شووشه‌ی دڵه‌که‌م شکاوه
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی بیمار و بێ‌حاڵم ئه‌مشه‌و
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی عه‌بداڵ و بێ‌ماڵم ئه‌مشه‌و
دونیای بێ‌وه‌فا کاروان‌سه‌رای ڕه‌نگ
ساتێ وه دڵ‌شاد ساتێ وه دڵ‌ته‌نگ
باڵا وه‌ک عه‌رعه‌ر ڕاست بوو وه‌ک غه‌ده‌نگ
له ده‌ستم ده‌رچوو یاری شۆخ و شه‌نگ
وه‌ک قه‌ساب چاک له دڵی گرتبووم چه‌نگ
ساقی بۆم تێکه کچێ شه‌رابی کۆنه‌و نوێ
مه‌ردی مه‌ردی خودا به جوان له گه‌ڵم بدوێ
له دڵی شکاوی من ده‌نگی سێتارم دێ
سه‌ر مه‌ستم ئه‌ی هاوار شووشه‌ی دڵه‌که‌م شکاوه
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی بیمار و بێ‌حاڵم ئه‌مشه‌و
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی عه‌بداڵ و بێ‌ماڵم ئه‌مشه‌و
غه‌مزه‌ی چاوی بازت کشتوومی ئه‌و شۆ
له‌ره‌ی ممکۆڵه‌ت کشتوومی ئه‌وڕۆ
بڕۆ مه‌شکێنه دڵ نازدار بۆت ده‌ناڵم
بۆ تۆ شێت و عه‌بداڵم
سه‌ر مه‌ستم ئه‌ی هاوار شووشه‌ی دڵه‌که‌م شکاوه
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی بیمار و بێ‌حاڵم ئه‌مشه‌و
بێ‌تۆ بێ‌تۆ وه‌ی عه‌بداڵ و بێ‌ماڵم ئه‌مشه‌و
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات