Abas Kamandi – Sardamekah
متن آهنگ سه‌رده‌میکه از عادل هورامی
کیژی لادێ هام به تاسه‌ی په‌لکه‌ڕه‌ش سه‌رشانه‌که‌ت
هام به تاسه‌ی ده‌م به‌یانی بۆی ته‌نووری نانه‌که‌ت
هام به تاسه‌ی بۆنی مێخه‌ک تۆی توره‌نجی شاڵه‌که‌ت
ڕه‌نگی سوخمه‌و سینه پۆش و بازنه و خڕخاڵه‌که‌ت
سه‌رده‌مێکه دوور له باڵات وام له‌شارانا ئه‌ژیم
ژین چ ژینێ چاوه‌کانم گیرۆده‌ی ئاخر شه‌ڕیم
جار به جارێ دێته بیرم ژینی ڕابردووم له دێ
سێبه‌ری دار‌و ته‌لان و خه‌یزه‌ڵانی ده‌وری ڕێ
خور خوری فرمیسکی حه‌سره‌ت جا له چاوم دێته خوار
بۆ خۆم و به‌ختی سه‌رگه‌ردانم ئه‌گریم زاری زار
کیژی لادێ هام به تاسه‌ی په‌لکه‌ڕه‌ش سه‌رشانه‌که‌ت
هام به تاسه‌ی ده‌م به‌یانی بۆی ته‌نووری نانه‌که‌ت
هام به تاسه‌ی بۆنی مێخه‌ک تۆی توره‌نجی شاڵه‌که‌ت
ڕه‌نگی سوخمه‌و سینه پۆش و بازنه و خڕخاڵه‌که‌ت
دڵ ته‌نگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دییه شه‌رمنه‌که‌ت
بۆ ده‌م ئیوارانی حه‌وش و سوزی مه‌ردۆشینه‌که‌ت
کیژی لادێ سه‌خته دووریت تاڵه ره‌نجی رۆژگار
ناحه‌زه دووری وڵات و ناخۆشه ژینم له‌شار
کیژی لادێ وه‌خته جه‌رگم پڕ به دڵ بێ به که‌باب
هێنده تینوی ئاوی کێوم پڕ به تاسه‌ی کانی ئاو
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عباس کمدی
نظرات