Hassan Zirak – Sazban Babchin
متن آهنگ ساز بن با بچین از حسن زیرک
خالێ له‌سه‌ر سینگییه له هێچ که‌س مه‌علووم نییه
گرد و منه‌وه‌رو جووانه نێو لێره‌ی په‌هله‌ویه
ماڵیان له گۆشه‌ی سابڵا‌غ له کن چرا به‌رقیه
سۆندت بۆ بخۆم به قوڕئانی جووانی وه‌ک یارم نییه
چه‌نده جووانه چه‌ن مه‌حبوبه خوشکێ چکۆله‌ی حوسنیه
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت گه‌رمه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا خۆشه گه‌لێ له به‌ر دڵانه
بۆخۆم دوورم نایگه‌مێ که‌س نییه وڵامی ده‌مێ
جووتێ ئه‌برۆی په‌یوه‌ستن که‌وتوونه ژێر په‌رچه‌مێ
سه‌برو هۆشی لێ بڕیوم خستومێ به‌حری غه‌مێ
سوچی عه‌با که‌ت لاده مانگ ده‌ردهچێ له ته‌مێ
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت گه‌رمه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا خۆشه یه‌کجار له به‌ر دڵانه
نه‌رم و نۆل گرد و مرد داوای دوو ماچم لێ کرد
کوڵمه‌ی سێوی لاسوره تێ دایه خاڵی ورد ورد
جا ڕه‌بی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئاوڕی له من برداوه یارم گڵه‌یی له من کرد
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت خۆشه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا جووانه گه‌لێ له به‌ر دڵانه
سه‌عات له هه‌شت و حه‌وت دیتم و چاوم پێ که‌وت
گرتم به زولفم‌دا کرد عه‌تری حه‌فتاد و حه‌وت
گرتم دوو ماچم لێ سه‌ند دایکی زانی و ڕێم که‌وت
خودا به‌وه ڕوحمی کرد سه‌رسمێکی دا و که‌وت
گه‌ر بهاتبا و نه که‌وتبا سه‌د دارم لێ ده که‌وت
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت خۆشه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا جووانه گه‌لێ له به‌ر دڵانه
نه‌بوو بڵێ جارێ دانیشین تۆزی بکه‌ین ڕاو و ته‌گبیر
سه‌د نه‌حله‌ت بێ له‌و حاڵه‌ته‌م ده‌ست له مه‌مکان ده‌که‌م گیر
جا چی بوو ماڵی بابم ئه‌تۆ جاحێڵ و ئه‌من پیر
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت خۆشه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا جووانه گه‌لێ له سه‌ر دڵانه
ده‌بڕۆ له من حه‌رام بی هه‌ر وه‌ک شه‌راب له شێخان
هیچ قه‌وڵی ڕاستت نییه غه‌یری در‌و و ته‌فره دان
ئه‌گه‌ر قه‌وڵم ده‌ده‌یی به ڕاستی وه‌ره که‌وان
ده‌نا به‌و نه‌عله‌تێ بێ که خودا کردی له شه‌یتان
رۆحمی خودات له دڵ نییه کافری بێ دین و ئیمان
ساز بن با بچین بۆ داوه‌ته داوه‌ت گه‌رمه و خۆمانه
شایی و گۆوه‌ندی وا خۆشه گه‌لێ له به‌ر دڵانه
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات