دانلود آهنگ شه و از حسن زیرک به همراه متن کامل آهنگ

توضیحات

   Hassan Zirak –  Shaw

 

متن شه و از حسن زیرک

 

 

نووری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێدەرمانە شەو

زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لەڕۆژ میوانە شەو

دوێ شکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زولفی ڕەشت

تا بزانن ئەهلی مڵکی دڵ قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ

هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو

کوێر ونابینایە ئێستا کەو لە داخی ڕۆژی ڕووت

بۆیە ڕەش پۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە عاشق شەمع و پەروانە دەڵێن

سۆز و گریەی شەمعی هەر شەو سووتنی پەروانە شەو

عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵک

گەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە بڕوانە شەو

اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک

🎵 اهنگ ناسکه جوانی از حسن زیرک 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *