Hassan Zirak – Tobeh Tobeh
متن آهنگ توبه توبه از حسن زیرک
قەسەم بەوەی دۆستی جوانە لە نێو جاحێڵان سوڵتانە
کە دەمرێ ساحێب ئیمانە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
لەگەڵ تۆمە چاو ئەستێرە هەر ئەوڕۆکەم ماوە لێرە
سبەینێ بەخودامان بسپێرە تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
تۆ بیت و سوورەی وەلفەجری فەسڵی دەمبەن بۆ گوێی قەبری
ساتێ لە من بگرە سەبری تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
موڵکی سابڵاخ و لاچینی دەیدەم لە ڕێی پێکەنینی
کوشتوومی باڵای چاو شینی تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
چاوت ڕەشن ئەبرۆت بە گۆل سولەیمانیت بۆ بدەم بە سۆل
چاوت ڕەشە لەگەڵ ئەبرۆت بەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
دایکت ماچ کەم یانا بۆ خۆت تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم هەتا لەو دنیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم تۆبە تۆبە تۆبەی مەرگمە
یاری ڕەزا شیرینم کزەی جەرگمە
یاری خوێن شیرینم کزەی جەرگمە
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از حسن زیرک
نظرات