Mohamad Jaza – Saghiya wa Badawah
متن آهنگ ساقیا وا بادەوە از محمد جزا
ساقیا وا بادەوە وا بادەوە
ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن
زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن
مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە
بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ
بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ
بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە
بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە
ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان
ئەو کەسەی ئاسوودەوو خۆش رایبوارد
قەت خەمی یەخسیرو کۆیلانی نەخوارد
شهو له ئامێزێ گهرمتا وهر کهوت
ڕۆژ به هیوای دیتهنی یار دهر کهوت
ساقیا وا وەرگەڕێ وا وەرگەڕێ
روو لە لای من کە مەچۆ بۆ سەر پەڕێ
لەنگەرێ بگرە مەبە وا بەرزەفڕ
بێنە بۆ من بێنە بۆ من جامی پڕ
مەی حەڵاڵە بۆ منی وێرانە ماڵ
بۆ منی سەرگەشتەوو رووت و رەجاڵ
بۆ منی بابردەڵەی گردەنشین
بۆ منی دڵ پڕ لە ناسۆر و برین
بۆ منی ئاوارەوو دوورە وەتەن
بلبلی بێ بەش لە گوڵزار و چەمەن
پەڕ وەریوی باڵ شکاوی دەنگ بڕاو
بێ بژیوی بەش خوراوی دەرکراو
پیری زورھانی کەنفتی دەربەدەر
دیدە سووری دڵ مەکۆی دەرد و کەسەر
داتەپیوی بێ پەسیوی بێ قەرار
بێ کەسی دەستە شکاوی کۆڵەوار
لێو بەباری دەردەداری ڕەنجەڕۆ
شاعیری جوانی پەرستی دڵ بە سۆ
ساقیا بۆ کوێ دەچی بۆ کوێ دەچی
تۆش لەبەر ئەو ملھوڕانە مل کەچی
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو
چاوی تۆشی ھەڵفریواند زێڕ و زیو
تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوھەر ھونەر
کەنگێ گەوھەر جوانی کردن بەختەوەر
زێڕ بەڵایە بێ وەفایە دەوڵەمەند
ھەر ھونەر نەمرە ھونەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵ پەرست پەیمان شکێنە و بێ بەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵ پەرەست
جوان پەرستە پیری خاوەن زەوق و ھەست
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از محمد جزا
نظرات