Adnan Karim – Wako Rozh Aw Mehah
متن آهنگ وه‌کوو روژ ئه‌و مه‌هه از عدنان کریم
وه‌کوو ڕۆژ ئه‌و مه‌هه له‌و دووره ده‌رکه‌وت
له‌مێوه ئه‌شک و ئاهی ئێمه سه‌ر که‌وت
که ئه‌و لێو و ددانه‌م دی به جارێ
له‌به‌ر چاوم هه‌موو له‌عل و گوهه‌ر که‌وت
وه‌نه‌وزێکم شه‌وێ دا گه‌یییه سه‌رم و
وتی هه‌سته هه‌تاوت وا له سه‌ر که‌وت
له کێ یا ڕه‌ب خه‌به‌رپرسی بکه‌م من
که هه‌ر که‌س بۆ خه‌به‌ر چوو بێ خه‌به‌ر که‌وت
برۆی ئه‌و شۆخه ئه‌مڕۆ تێغی کێشا
نه‌جاتی دا به ڕه‌حمه‌ت هه‌رچی به‌ر که‌وت
به تیر ئه‌مڕۆ دڕی وا هه‌رچی پێش هات
خودا پێ داوه هه‌ر که‌س به‌ر نه‌زه‌ر که‌وت
وه‌کوو ڕۆژ ئه‌و مه‌هه له‌و دووره ده‌رکه‌وت
له‌مێوه ئه‌شک و ئاهی ئێمه سه‌ر که‌وت
که ئه‌و لێو و ددانه‌م دی به جارێ
له‌به‌ر چاوم هه‌موو له‌عل و گوهه‌ر که‌وت
اهنگ پیشنهادی موزیک 303 از عدنان کریم
نظرات