Navid Zardi – Xatirati Min
متن آهنگ خاطرات من از نوید زردی
کە ئەشکی چاوەکانی من
ڕژان بە هەر بەهانەیەک،
وەتۆ دەچن وەتۆ وەتۆ
ئەوەی لە دڵ نیشانەیە،
کە نارە ناری دێ دڵم بە سۆزی
سازی ماتەمم لە یادی تۆ
وەکۆ دەبن بە نەغمە و تەرانەیە
لە دەفتەری ژیانما لە لاپەڕوو بەشی ئەوین
لە خاتراتی تۆ گەڕام لە ژوانی ئاشقانەیە
دەمێک بوو پەنجەرەی دڵم
بە جارێک داخراو ئەبوون،
نە پەردەکانی لا دەچوو نە
گەردوو تۆز تەکانەیە
نە دەنگی ئاشنایە دێ نە کەس
دەپرسێ حاڵەکەم
کە ماڵی هەر پەپوولەیەک
گڕی شەمی شەوانەیە
نە گورگ و مێش ببو ئەسر
نە بوومە لەیل بوە سەحەر
نە ڕوژ بە جوانی دێتە دەر
نە مانگ لە چاردە خانەیە
نە خزمی باش بە دی دەکەی
نە دۆستی پاکوو بێ ڕیا
هەرچی کە بۆی دەچێ
دەڵێ ئەوەش یەکێک لە وانەیە
ئەگەرکوو نەتکوژن ئەوە
لە ڕیشە و ڕەگت دەدەن
تڕۆڕی شەخسییەت یەکێک
لەئەم بەشە چەکانەیە
نە حاکمێک بەدی دەکەی
نە داوەرێکی بێ تەڕەف
نە حوکمی حاکمانی تر ئەلێرە عادڵانەیە
لەبەر ئەوەی هەموو دەمێ کە چاو بە هەر
بەهانەیە بە گریە و فەغانەی من ڕقم لە ئەو زەمانە
آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از نوید زردی
نظرات