Zakaria Abdulla – Beytwa
متن آهنگ بیتوه از زکریا عبدالله
چاوەڕێتم وەرە گیانە
بەختەوەر کە ئەم ژیانە
ژیان جوانە لە تۆدایە بە تۆ جوانە
وەرە بێنە خەندەی ئاشقانە
وەک گوڵانە
ئەو نیگا پڕ نازانە
وەرە دڵ هەر چاوەڕوانە
وەکو جاران شەوانە
بە هیواتە لە ژوانە
وەرە ببینە دەردم بزانە
دڵ بێ تۆ بێ لانە
سەیری حاڵم کە چەند پەرێشانە
پاییزە خەزانە
ئیتر با بەس بێ بێ ئەم ژانە گرانە
وەرە هەر ئیشق ڕێگای دڵانە
کێ هێندەی تۆ شادی دێنێ
هەست و سۆزم دەبزوێنێ
دڵ ئارامیم دەفڕێنێ دەتۆرێنێ
کێ وەکو تۆ ئەوین دەبارێنێ
ئیشق دێنێ
ئاوازی دڵ دەخوێنێ
شادم دەکا دەمگریێنێ
لە دڵدا هەر دەمێنێ
دەمکوژێت و دەمژیێنێ
نظرات