توضیحات

Zakaria Abdulla – Eshgat

 

متن آهنگ عیشقت از زکریا عبدالله

 

عیشقت بۆتە ناونیشانم داگیری کرد دڵ و گیانم
نەڵێی ئیتر پێت نازانم ها ئەوەش برین کوا دەرمانم
عیشقت بۆتە نان و بەرگم داگیری کرد دڵ و جەرگم
خۆت دەزانی چۆنە ئیتر وا نزیکە وادەی مەرگم
بە عیشقی تۆ دەناڵم لە دووریی تۆ بێحاڵم
ئیتر با بەس بێ جودایی وەرە ببە گوڵی ماڵم
گەر دەزانێی یا نەزانێی دەیسووتێنی هەموو گیانم
چاوەڕێمە ڕۆژێ دابێت بێیت و بڵێی من پەشیمانم
خۆشەویستیت ڕێی لێ گرتم تووشی سەدان دەردی کردم
هەر بە داخی عیشقی تۆوە گوڵم زانیت ڕۆژێ مردم
خۆشەویستیت واز ناهێنێ خەریکە جەرگم دەردێنێ
ئاگرێک بەربووە لە دڵی پاکم وا گشت گیانم دەسووتێنێ
بە عیشقی تۆ دەناڵم لە دووریی تۆ بێحاڵم
ئیتر با بەس بێ جودایی وەرە ببە گوڵی ماڵم
گەر دەزانێی یا نەزانێی دەیسووتێنی هەموو گیانم
چاوەڕێمە ڕۆژێ دابێت بێیت و بڵێی من پەشیمانم

 

 

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از زکریا عبدالله

🎵 آهنگ واده ی مه رگم از زکریا عبدالله 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *