Zakaria Abdulla – Ganji Per
متن آهنگ گهنجی پیر از زکریا عبدالله
وەی چەندە ئازارم دەدەن پرسیارە بێ وەڵامەکان
هەزاران جار بەبێ دەنگی ئومێدم لە دڵا خنکان
هەتاکو کەی خەمم کپ کەم دڵم تاکەی بەرگە دەگرێ
کێ دەزانێ ڕۆژی چەند جار چەند خۆزگەم ون دەبێ دەمرێ
دەست بۆ هەرچی بەرم خەمە گوڵم دەوێ هەڵدەوەرێ
دەردی دڵم وا دەمکوژێ و لای کەس نییە چارەسەر
ژیان ماندووم دەکا خوایە ڕوو لەکوێ کەم بۆ پەنایێ
بۆ دەبێ هێندە دڵپڕ بم چیم کردووە چی خەتایێ
داخ لە دەستی ئەم ڕۆژگارە گەنجم وا پیرم دەکا
لەهەر لایێ خەم دەبارێ دەمگرێ و یەخسیرم دەکا
گەردون ئیدی بێتاقەتە و ڕۆژگاریش ماڵی لە خەمە
چی بکەم خەفەت بەبێ باکی ئەو دەستەی لە یەخەمە
داخ لە دەستی ئەم ڕۆژگارە
بێتاقەتی دامدەپۆشێ بێ بەزەیی دەوری داوم
خەفەت بەرۆکم بەرنادا هەتا ڕۆژێ لە ژین ماوم
هەموو ڕێگایەکم ونە و شەکەتی دەستی ڕۆژگارم
ناخم دەریای گریانێکە و قەت بە کەس ناگا هاوارم
نظرات