دانلود آهنگ خانمی خانم از زکریا عبدالله

توضیحات

Zakaria Abdulla – Khanome Kanom

 

متن آهنگ‌ خانمی خانم‌ از زکریا عبدالله

 

خانمێ خانم، شازادەی کوردان
بەم چاوە جوانەت، چەند کەست فەوتاند
تو گوڵی نێو گوڵزارمی
 تو ئەستیرەی شەوانمی
تو لەجێی کەس و کارمی
 تو ساڕێژەی ئازارمی

سەر و ماڵم لە ڕێی دانا
بەڵام منی بە شێت دانا
قەول و قەرارمان یەکێک بوو
کەچی تۆ لەژێر پێت دانا

وەی لە ئامێنێ، ئامین تاقانە
ئاگری تێ بەردام، بەم چاوە جوانە
لە دوورەوە ھات، ئەم کەوا شینە
دڵم بە جارێ، زام و برینە
ئافاتی گیان و ئارەقی دینە
پیم وایە یارە، ناوی ئامینە

کاتێ بە بزە دێتە پیکەنین
وەکوو فەرھادێ لە تاوی شیرینێ
بە ڕۆژ گریە و زار، بەشەو نالە و شین
بۆ کێ بو ئامین، بۆ کێ بو ئامین

کاتێ بەلەنجە دەڕوا ئاو دێنێ
دڵی ھەزاران لەنێو دەردێنێ
یاخوا قەت ئەتۆ لەمن نەستێنی
قوربانی تۆ بم ئەرێ ئامینێ

 

آهنگ پیشنهادی موزیک 303 از زکریا عبدالله

🎵 آهنگ چه نده جوانی از زکریا عبدالله 🎵

آثار دیگر این خواننده

نظرات

دیدگاهتان را بنویسید!

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *