Zakaria Abdulla – Rozhi Bakhtm
متن آهنگ روژی بهختم از زکریا عبدالله
بەزم و هەرای گەنجانە
ڕۆژی کچ و کوڕانە
کەیف و سەما و سەیرانە
خەندە لەسەر لێوانە
ئەم ناوە پڕ ژیانە جوانە گیانە
دڵ بۆ تۆ کامەرانە بێ ژانە گیانە
گۆرانی دەڵێم بۆ ئەو چاوانە
دەبا هەڵپەڕن ئەو مەمکۆڵانە
من دڵم خۆشە بەجۆشە جوانێ خانم
لە خەم بێ هۆشە سەرخۆشە جوانێ خانم
بەم چاوە لێم دەڕوانی وا نازت لێ دەبارێ
ئەم خەندەم بۆ دەنێری دڵم بۆی دێتە خوارێ
وای لە دەست ئەو باڵایە بۆ کێ بەرم هاوارێ
خوایە ئاگاداری بە لێی نەدا چاو و زارێ
لێدانی دڵ بۆتۆیە وەرە شادیم بۆ بێنە
سوک وەرە دەستم بگرە دە ئەو شەرمە بشکێنە
بەناز بەرەو ڕووم وەرە ئەو زوڵفەت ڕاهەژێنە
ئەمڕۆم بە تۆوە خۆشە هاتنت شادی هێنە
نظرات