Zakaria Abdulla – To Hati
متن آهنگ تو هاتی از زکریا عبدالله
تۆ هاتی ئەی نازەنینم
لەدوای چی زۆر درەنگ بوو
هاتی بەسەر شەمعی کوژاوە و
عومرێکی لەدەست دەرچوو
هیچ تیشکێک لە نووری لاوی
هەرگیز لە بوونم نەماوە
خاکی دڵ هەمیشە شەوە
گۆرانی بۆ من جێماوە
بۆچی هاتی بەم ناوەختە
بەسەر عومرێکی با بردوو
بێ خەبەرم لە مووی سپی
لە دڵێکی لەکار کەوتوو
تۆ پێشەوای ئەشقی تازە
من کۆنە چیرۆکی بەزیوم
تازە لەگەڵ تۆ ناگونجێم
تۆ شکۆفە من هەڵوەریوم
وەکو جاران پەنجەی حەزم
لانکی ئیشقت ڕاناژێنێ
ناڵە و گۆرانی شەوانم
تازە ڕۆیی ناتگریێنێ
نظرات