Zakaria Abdulla – Vah Rah Vah
متن آهنگ وه ره وه از زکریا عبدالله
وه‌کو ده‌ریا شه‌پۆل ده‌ده‌م به گریانم هه‌راسانم
به چوارده‌ورم گێژان ئه‌خۆم چی به‌سه‌رهات ده‌ستگیرانم
ده‌ستگیرانم وه‌کو په‌ری له‌که‌ناری خۆرئاوابوو
به‌بێ بزه‌ی ماڵئاوایی له ده‌ستم ده‌رچووه بێشوو
ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌یه‌که‌وه په‌ڕه‌ی گوڵمان هه‌ڵئه‌وه‌راند
ئه‌و ساتانه‌ی له لێوی یه‌ک ماچی به‌هاریمان ئه‌چاند
وه‌ره‌وه وه‌ره‌وه ده‌ردی دڵ چاره که‌ین
ده‌ردی دڵ گرانه با ئیتر چاره‌ی که‌ین
با ئیتر نه‌سووتێین هه‌ردووکمان تاکو هه‌ین
وه‌ره‌وه له غه‌ریبی وه‌ره‌وه
بگه‌ڕێوه تاکو ده‌ستی باخچه و به‌هار لێره بگرین
بگه‌ڕێوه له غه‌ریبی با چیدی بۆ یه‌کتر نه‌گرین
ئێستا ئێره وشکه بۆ من وه‌کو وه‌رزی گه‌ڵا وه‌رین
ئێستا پێکی په‌شیمانیم ئه‌نۆشم له داخی ئه‌وین
نظرات